ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی بەزالیا
بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەیەتی بە سەوزی بە وشککراوەیی، لە کۆنەوە ناسراوە و لەسەر دیواری پەرستگاکانی فیرعەون وێنەی هەیە. یەکێلە لە ڕووەکە دەوڵەمەندەکانی بە پڕۆتین، زۆر جار ووشک دەکرێتەوە و بۆ زستان بەکاردێت.
پێکهاتەی بەزالیا
- ئاو ٧٥٪.
- زەیت ١.٥٪.
- شەکر.
- کانزای ئاسن و فۆسفۆڕ و هی تریش ٣٪.
- ڤیتامینی A و B1 و B2 و B6 و C و D تیایە.
- ماددەی پیرینی تیایە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی ترشی یوریک و نەخۆشی شاهانە.
بەکارهێنان و سوودەکانی پزیشکی بەزالیا
- بەهێزکردن و زیاد کردنی خوێن چونکە ئاسن و ڤیتامینیB زۆری تیایە.
- پڕۆتینی زۆری تیایە بۆ وەرزشەوان و خاوەن بیر و هۆشمەندان باشە.
سەرچاوەکان
680 بینین