مەرجەکان

مەرجەكانی بەكارهێنانی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی وەربگرێت.

 

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.

 

مەرجەكانی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بەم شێوەیەی خوارەوەن:

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم پلاتفۆرمە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات) بەكاربهێنێت.

پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.

 

ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بڵاودەبنەوە بۆ پلاتفۆرمی خواردن و خۆشییە و بەبێ پرسی خواردن و خۆشی نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

 

پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ئەپلۆد كراون.

 

 ـ لە هەندێك لە به‌رهه‌م  و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.