کولێرە بەقیمەی تەنک

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی - به‌روار: 2024-05-29-11:30:00 - کۆدی بابەت: 324
کولێرە بەقیمەی تەنک

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌ی هه‌ویره‌كه‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ خومره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ خوێ

نیو كوپ ماست 

ڕوبعیی كوپێ زه‌یت 

پێنج كوپ ئارد

یه‌ك كوپ نیو ئاوی شله‌تێن

شێوازی ئاماده‌كردن

ئاو و خومره‌ و شه‌كر و كوپو نیوێ ئارد تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك داده‌پۆشرێت پاشان ئاردو خوێ و ماستی تێ ده‌كرێته‌ ده‌شیلرێت پاشان زه‌یته‌كه‌ی تێ ده‌كرێت جوان ده‌شیلرێت و داده‌نرێت هه‌تا هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵ بێت 

كه‌ره‌سته‌ی قیمه‌كه‌ 

نیو كیلۆ قیمه‌

سێ پیازی گه‌وره‌

سێ ته‌ماته‌ی گه‌وره

‌ قاپێ مه‌عده‌نوس

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ ڕوبه‌هه‌نار

سێ روبعی كوپێ زه‌یتی زه‌یتون

یه‌ك كه‌وچك خوێ

یه‌ك كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌

یه‌ك كه‌وچك بیبه‌ری تون

یه‌ك كه‌وچك بیبه‌ری هاڕاوی سور

كه‌وچكێكی بچوك بیبه‌ری ڕه‌ش

شێوازی ئاماده‌كردنی قیمه‌كه‌

پیازه‌كه‌ ده‌كرێته‌ خه‌ڵات ورد ده‌كرێت پاشان ته‌ماته‌و مه‌عده‌نوسه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت جوان ورد ده‌كرێت پاشان ده‌كرێته‌ قاپێكی گه‌وره‌ و قیمه‌و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تری تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌ جوانی كه‌ هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵ هات ده‌رده‌كرێته‌ كونكی وردو داده‌پۆشرێت پاشان به‌تیرۆك ده‌كرێته‌وه‌ قیمه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ریداو به‌ته‌نكی ده‌برژێنرێت له‌فڕن بێت یان له‌تاوه‌ بێت


سەرچاوەکان



770 بینین