ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی توێكڵی مۆز
نوێترین توێژینه‌وه‌ی شاره‌زایانی خۆراكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای خواردنی مۆز توێكڵه‌كه‌ی فڕێ نه‌درێت، چونكه سودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانرێ به‌كاربهێنرێته‌وه ، به‌وته‌ی شاره‌زایان توێكڵی مۆز چه‌ندین سوودی جۆراوجۆری هه‌یه كه له گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه :
گرنگترین سووده‌كانی توێكڵی مۆز
- توێكڵی مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پۆتاسیۆم، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هیلاكی ده‌وروبه‌ری چاوه‌كان، ئه‌ویش به‌دانانی توێكڵه‌كه له‌سه‌ر چاوه هیلاكهكه، گرنگه دیوه زه‌رده‌كه‌ی مۆزه‌كه له‌ده‌ره‌وه بێت، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست بهجیاوازیهكه ده‌كرێت.
- دیوی ناوه‌وه‌ی توێكڵه مۆزه‌كه بكڕێنرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسان‌و نه‌هێشتنی خوراندن به‌سووده.
- توێكڵی مۆز وشك بكرێته‌وه، پاشان بكرێته ئه‌و ئینجانانهوه كه هه‌ست ده‌كرێت گوڵه‌كانی ناویان سیس بوون، كاریگه‌ری باشی هه‌یه، چونكه بڕێكی زۆر ماده‌ی خۆراكی ڕووهكی تێدایه.
- توێكڵی مۆز بۆ ڕه‌ونه‌قداركردنی پێڵاو باشه.
سەرچاوەکان
1332 بینین