کولیچەی خورما و گوێز

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-22-18:33:00 - کۆدی بابەت: 532
کولیچەی خورما و گوێز

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

حه‌وت په‌رداخ ئارد 

یه‌ك په‌رداخ ئاردی زه‌ڕات 

نیو په‌رداخ سمید  

یه‌ك كیسه‌ پیكینپاوده‌ر 15گرامی 

400 گرام ڕۆنی كه‌ره‌ واته‌ دوو په‌رداخ 

كه‌مێك شیر شل 

خورما 

گوێز 

شه‌كر 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- ئارد و ئاردی زه‌ڕاته‌كه‌ و سمیده‌كه‌ و پیكیمپاوده‌ره‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت ڕۆنه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان به‌شیره‌كه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌شێلرێت 

2- خورما و كه‌مێ ڕۆن كه‌مێ شیر جوان گه‌رم ده‌كرێت و ده‌شێلرێت 

3- گوێزی ورد كراو شه‌كر هێلی كوتراو دارچینی تێكه‌ڵ ده‌كرێت كه‌مێك به ئاو ته‌ڕ ده‌كرێت و پاشان دروست ده‌كرێت

4- زه‌رێدێنه‌ی هێلكه‌ كه‌مێ شیر قه‌تره‌یه‌ك گوڵاو ده‌گیرێته‌وه‌ بۆ ڕووه‌كه‌ی 

5- ده‌برژێنرێت له‌سه‌ر 250 پله‌ سه‌روخواری فڕن داده‌گیرسێنیت هه‌تا ده‌برژێت 

 


سەرچاوەکان



2327 بینین