کێکی لیمۆ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-12-01-17:32:00 - کۆدی بابەت: 565
کێکی لیمۆ

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

سێ هێلكه‌

په‌رداخێك شه‌كر

ئاوی یه‌ك لیمۆ

توێكڵی یه‌ك لیمۆ

دوو قه‌تره‌ تامی لیمۆ یان گوڵاوی لیمۆ

نیو په‌رداخ شیری شل

كه‌مێك خوێ

یه‌ك كیسه‌ ڤانێلا

یه‌ك كیسه‌ی 15 گرامی پیكیمپاوده‌ر

سێ ڕوبعی په‌رداخێك ڕۆنی زه‌یت

ئارد به‌پێی پێویستی گراوه‌كه‌ت

شێوازی ئاماده‌كردن

1- قاڵبه‌كه‌ كه‌ره‌ و ئاردی پێوه‌ ده‌كرێـت

2- فڕنه‌كه‌ گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 180 سه‌روخوار به‌یه‌كه‌وه‌ دایگیرسێنه

3- ده‌توانی گیراوه‌كه‌ت بكه‌یته‌ دوو قاڵبی باریك یان قاڵبێكی گه‌وره‌

4- هێلكه‌ و ڤانێلا و شه‌كر جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان شیر و ئاوی لیمۆ و زه‌یته‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت

5- ئارد و پیكیمپاوده‌ر  و خوێ ببێژه‌ره‌وه‌و توێكڵی لیمۆكه‌ی تێبكه‌و بیكه‌ره‌ گیراوه‌كه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌و پاشان ده‌كرێته‌ قاڵبه‌كه‌و ده‌برژێنرێت

6- بۆ ڕازاندنه‌وه‌ ده‌توانی كونجی بكه‌یته‌ بنی قاڵبه‌كه‌ یان شه‌كری بۆدره‌ كه‌مێك شیر تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیكه‌یته‌ سۆسه‌ بۆ دوای ساردبونه‌وه‌ بیكه‌یت به‌سه‌ریدا

 

 

 

 


سەرچاوەکان



950 بینین