ناوه‌ڕۆك
پێويستييه‌كان
یه‌ك هێلكه
یه‌ك كه‌وچك خه‌میره
یه‌ك كه‌وچك شه‌كر
نیو كوپ زه‌یت
یه‌ك كوپ ئاو
نیو كه‌وچك خوێ
ئارد به‌پێی پێویست ورده ورده به‌كاری ده‌هێنیت
كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
كوپێك ئاو
نیو پیاڵه دۆشاوی خورما بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- ئاو و زه‌یت و هێلكه و خه‌میره و خوێ و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه پاشان ورده ورده ئاردی تێبكه‌و بیشێله دایبنێ هه‌تا هه‌ڵ بێت
2- ده‌كرێته ده پارچه‌ی وه‌ك یه‌ك ده خوله‌ك دایده‌نێیت پاشان به‌باریكی ده‌كه‌یته‌وه‌و دوو دوو له‌یه‌كی لول ده‌ده‌یت هه‌ردوسه‌ری به‌یه‌كه‌وه ده‌نوسێنین
3- دۆشاوی خورما و ئاوه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت سه‌مه‌نه‌كانی لێ هه‌ڵ ده‌كێشی دوای له‌كونجی هه‌ڵده‌كێشی له‌سه‌ر سینی فڕن دایده‌نێ بۆ ماوه‌ی نیو كات ژمێر
4- فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 ده‌یبرژێنیت
سەرچاوەکان
765 بینین