پسکیت بە پڕتەقاڵ و گوێزی هیندی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-28-17:39:00 - کۆدی بابەت: 551
پسکیت بە پڕتەقاڵ و گوێزی هیندی

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

نیو په‌رداخ زه‌یت 60 مل 

نیو په‌رداخ شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵی تازه‌ 60 مل

نیو په‌رداخ شه‌كر 50 گرام 

نیو په‌رداخ گوێزی هیندی 40 گرام 

دوو هێلكه‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ توێكڵی پڕته‌قاڵ 

نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ پیكیمپاوده‌ر 

دوو په‌رداخ و نیو ئارد 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- هێلكه‌و شه‌كره‌كه‌ جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت تا ڕه‌نگی كاڵ ده‌بێته‌وه‌

2- توێكڵی پرته‌قاڵ و شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵو ڕۆنه‌كه‌و گوێزی هیندیه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت 

3- ئارد و پیكینپاوده‌ره‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و جوان ده‌كرێته‌ هه‌ویردێكی نه‌رم و شل به‌ده‌سته‌وه‌ بنوسێت 

4- ده‌كرێته‌ كیسه‌ی كرێمو له‌سه‌ر كاغه‌زی فڕن و دروست ده‌كرێت ورد ورد 

5- فڕنه‌كه‌ پێشتر گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 180 سه‌رو خواره‌وه‌ی فڕنه‌كه‌ داده‌گیرسێنێت بۆ ماوه‌ی 13 بۆ 14 خوله‌كی ده‌وێت 


سەرچاوەکان



955 بینین