ناوهڕۆك
بەڕوو کە یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی زستان زۆرترین سوودی هەیە
بەڕوو یەکێکە لە خۆشترین میوەکانی زستان، چ لە ڕووی پێکهاتەی خۆراکی، چ لە ڕووی کالۆری پێویست بێت، خۆراکێکی خاوەن بەهای بەرزە.
سەرەڕای چێژەکەی، بەسودیشە، لەڕووی ڤیتامینەکانی B2، C زۆر دەوڵەمەندە. بڕێکی زۆریش ڕۆن و پڕۆتینی تێدایە، هەروەها کانزاکانی وەک : پۆتاسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم، کلۆر، کالسیۆم، ئاسن و سۆدیۆمی تێدایە.
سوودەکانی
- وزە بەلەش دەبەخشێت و هێزی جنسی زیاددەکات.
- بێتاقەتی مێسک و لەش لەناو دەبات.
- بەهۆی بوونی ڤیتامین و کانزاکان وادەکات لە نەخۆشی زوو چاکمان بکاتەوە، کۆلیسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت، ڕێڕەوی خوێن ئاسان و خێرا دەکات.
- ئازاری نەخۆشیەکانی ئەستور بوونی وردە دەماری خوێن هێنەر و مایەسیری کەمدەکاتەوە.
- سوودی هەیە بۆ جگەر و گەدە و سکچوون ناهێڵێت.
تێبینێ: لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی خوێن ئاسان دەکات، بۆیە ئەوانەی نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێن و دەمارگیری و شەکرەیان هەیە با کەم ئەم میوە بخۆن.
سەرچاوەکان
1026 بینین