ناوهڕۆك
سەرەتا
پیتزا (بە ئینگلیزی: Pizza، بە عەرەبی: البیتزا، بە ئیتاڵی: Pitssa)، بریتییە لە هەویرێک کە پێکهاتەکەی لە ئارد و ئاو پێکدێت، لە دەفرێکی خڕدا پان دەکرێتەوە و بە چەندین شێواز و قەبارەی جیاواز ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکان
- ٣ - ٤کوپ ئاوی گەرم
- ١ کەوچکی بچووک خومرە
- ٢ کوپ ئارد
- ١ کەوچکی بچووک شەکر
- خوێ بەپێی پێویست
- ١،٥ کەوچکی گەورە ڕۆنی ڕووەکی
ئامادەکردنەکەی
- خومرەکە لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.
- هەریەکە لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.
- زەیتە ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکە ناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی تاکوو دەبێتە هەویرێکی پێکەوە لکاو.
- هەویرەکە بکە گوتکە و بۆماوەی ٦ خولەک جێبهێڵە تاکوو هەڵدێت.
- شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.
سەرچاوەکان
1159 بینین