ناوهڕۆك
سەرەتا
ئامادەکردنی جگەری مریشک بەشێوەی لوبنانی یەکێکە لە شێوازە جیاوازەکانی ئامادەکردنی جگەر کە تام و چێژێکی خۆش و جیاوازی هەیە و دەتوانیت بە ئاسانی لەماڵەوە ئامادەی بکەیت.
کەرەستەکان
- ٥٠٠ گرام جگەر
- یەک پیاز
- یەک کەوچکی گەورە سیر
- دوو کەوچک زەیتی زەیتوون
- کەمێک خوێ
- چارەکە کەوچکێکی بچووک بیبەری رەش
- نیو کوپ ڕوبە هەنار
- دوو کەوچکی گەورە مەعدەنووسی وردکراو
شێوازی ئامادەکردنەکەی
زەیتەکە بخەرە ناو تاوەوە و لەسەر ئاگرێکی کز گەرمی بکە و سیر و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە. ئینجا جگەرەکەی تێبکە و بۆ ماوەی دە خولەک لەناویدا بیهێڵەرەوە تا وشک دەبێت. خوێ و بیبەری ڕەش بکە بەسەریدا و هەمووی بەیەکەوە تێکەڵ بکە. ئینجا ڕوبە هەنارەکە و رۆزمێری تێبکە و تێکەڵی بکە. دواتر هەموو کەرەستەکان لەسەر ئاگرەکە بەباشی بەیەکەوە سووربکەرەوە ئینجا بیکوژێنەرەوە و مەعدەنووس بکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.
سەرچاوەکان
1109 بینین