ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز (بە ئینگلیزی: How to make onion soup، بە عەرەبی: طريقة عمل شوربة بصل) کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکانی شۆربای پیاز ٢٠ خولەکە و کاتی لێنانی ٤٥ خولەکە.
چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای پیاز
پێکهاتەکانی
- سیر
- کەوچکێک ترش یان کەوچکێک سرکە
- چوار دەنکە پیاز
- چارەکێک کەوچک خوێ
- کەوچکێک هاڕاوەی گوێز
- پەنیری پارمیزان
- سێ کەوچکی چێشت ئارد
- پەنیری ئیمنتال
- ماجی مریشک
- دوو کەوچکی چێشت کەرە
- نیو کەوچک بیبەری سپی هاڕاو
- پارچەیەک لە تۆستی فەرەنسی
چۆنیەتی ئامادەکردن
- کەرە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و بیخە سەر ئاگر و پیاز و سیرەکە سوربکەرەوە و بیبەری ڕەش و خوێی تێبکە.
ئاردەکە بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە و بەردەوام بە لە سورکردنەوەی پیاز و سیرەکە و باش تێکی بدە، پاشان ماجی مریشکەکەی تێبکە و مەنجەڵەکە داپۆشە و بۆ ماوەی چل خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە. - ترش بخەرە ناو تێکەڵەکەوە یان کەوچکێک سرکەی بەلسامیک، گوێزەکەی تێبکە، پاشان تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە.
- شۆربای پیازەکە بڕێژە ناو قاپی پێشکەشکردن و بە پەنیر و تۆست دایبپۆشە و بیخە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک.
سووپی پیازی فەڕەنسی
کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکان ١٥ خولەکە کاتی لێنان ٥٠ خولەکە.
پێکهاتەکانی
- نیو کوپ کەرەی بێ خوێ
- کوپێک ئاوی ترێی سپی
- سێ کەوچکی چێشت ئارد
- چوار پیاز، بە پارچە پارچە
- دوو گەڵا بەی
- دوو سیر
- خوێ و بیبەری ڕەش
- لیتر و نیوێک ماجی مریشکی تواوە
- پارچەیەک نانی باگێت
- دوو زەنجەفیلی تازە
- نیو کیلۆ پەنیری گرویێر
چۆنیەتی ئامادەکردن
- کەرە بخەرە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە و بیخە سەر ئاگرێکی مامناوەند و سیر و پیاز و بیبەری ڕەش و گەڵا و خوێی تێبکە و پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە تا پیازەکە کارامێل دەبێت و ڕەنگەکەی نەرم و ئاڵتونی دەبێت، و جێی بهێڵە بۆ ماوەی بیست و پێنج خولەک لەسەر ئاگر.
- ئاوی ترێ بخەرە ناو تێکەڵەکەوە، لەسەر ئاگرەکە بەجێی بهێڵە تا بەباشی بەهەڵم دەبێت و ئاوی پیازەکە خەست دەبێتەوە.
- گەڵاکە دەربهێنە و ئاردەکە بخەرە ناو گیراوەکەوە و بەباشی تێکی بدە تاوەکو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ دەبن بۆ ماوەی پێنج خولەک، پاشان ماجیەکەی تێبکە، و بەباشی تێکی بدە تا ئاردەکە دەتوێتەوە.
- شۆرباکە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی دە خولەک بەجێبهێڵە تاوەکو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ دەبن.
- پارچە نانێک بخەرە سەر شۆرباکە پێش ئەوەی پێشکەشی بکەیت لەناو قاپێکی بچووکی گڵین پێشکەشی بکە، پەنیری گرویێر لەسەری بپرژێنە، پاشان بیخە ناو فڕنەوە تا پەنیرەکە دەتوێتەوە و شۆرباکە بە گەرمی پێشکەشی بکە.
شۆربای پیاز و شیر
کاتی ئامادەکردنی پێکهاتەکان ٥ خولەکە کاتی لێنان ٢٠ خولەکە.
پێکهاتەکانی
- چوار کوپ ئاو
- چوار سەد گرام پیازی قەبارە مامناوەند
- نانی باگێت، بە پارچە پارچە
- کەوچکێک کەرەی بێ خوێ
- کوپێک شیر
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پیازەکە ورد ورد بکە و بیخە ناو مەنجەڵێکەوە و کەرەی بێ خوێی تێبکە و مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرم بکە تا پیازەکە سوردەبێتەوە و ئاڵتونی دەبێت.
- ئاو بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە، بیبەری ڕەش و خوێی تێبکە، تێکەڵەکە بخەرە سەر ئاگرێکی کەم، پارچە نانی باگێت و شیرەکە بخەرە ناو شۆرباکە و پاشان لەسەر ئاگرێکی کەم بیکوڵێنە بۆ ماوەی ٣-٥ خولەک.
سەرچاوەکان
144 بینین