لوقم بە دۆشاوی خورما و گوێز

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-09-10:55:00 - کۆدی بابەت: 340
لوقم بە دۆشاوی خورما و گوێز

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

دوو كوپ شه‌كر

نیو كوپ دۆشاوی خورما 

كوپ و نیوێ ئاو

كوپێ نیشاسته‌ 

پێنج كه‌وچك جه‌لاتین 

نیو كوپ ئاوی گه‌رم

نیو كوپ گوێز 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- دۆشاوی خورماكه‌ و شه‌كر و كوپێ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر 

2- جه‌لاتینه‌كه‌ له‌ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌دا خاو كه‌ره‌وه‌ 

3- نیشاسته‌كه‌ له‌و نیو كوپ ئاوه‌دا خا كه‌ره‌وه‌ كه‌ ماوه‌ 

4- هه‌مووی تێكه‌ڵ بكه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاگر تا خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ 

5- پاش خه‌ست بونه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ خوله‌ك به‌رده‌وام تێكی بده‌ له‌سه‌ر ئاگری مامناوه‌ند پاشان گوێزه‌كه‌ی تێبكه‌ 

6- بیخه‌ره‌ سه‌ر سینیه‌ك كه‌ نیشاسته‌ پێوه‌ بێت رێكی بكه‌و بیبڕه‌ به‌ چوار گۆشه‌ 

 



1241 بینین