کەبابی فڕن

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-11-11:55:00 - کۆدی بابەت: 315
کەبابی فڕن

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

یه‌ك كیلۆ قیمه‌ 

خوێ 

بیه‌ری تون

دوو پیاز 

یه‌ك ته‌ماته‌

كه‌ره‌وز 

یه‌ك بیبه‌ری سه‌وز

شێوازی ئاماده‌كردن

1- پیاز و كه‌ره‌وز و بیبه‌ر و ته‌ماته‌كه‌ به‌جوانی ورد ده‌كرێت 

2- قیمه‌ و داوده‌رمانه‌كه‌و كه‌ره‌سته‌ ورد كراوه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت 

3- سینی فڕنه‌كه‌ كه‌مێك چه‌ور ده‌كرێت زۆر به‌ جوانی قیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ته‌نكی پاشان وه‌ك كه‌باب ڕێك ده‌كرێت به‌جوانی به‌ینی بۆ دروست ده‌كرێت 

4- پیاز و ته‌ماته‌ و بیبه‌ر ده‌كرێته‌ به‌ینه‌كانیو ده‌كرێته‌ فڕن 

5- ئه‌گه‌ر قیمه‌كه‌ زۆر چه‌ور بوو ڕۆناوی دایه‌وه‌ ده‌توانن به‌كه‌وچكێ ڕۆناوه‌كه‌ی بگریت و لایبه‌ی


سەرچاوەکان



990 بینین