ناوهڕۆك
سەرەتا
پاستای گۆشت (بە ئینگلیزی: meat pasta، بە عەرەبی: باستا اللحم) جۆرێکی تری پاستایە کە گۆشتی تێدا بەکاردێت. دروستکردنی ئەم پاستایە کاتێکی زۆری ناوێت و بە چەند هەنگاوێک دروست دەکرێت.
کەرەستەکان
- پاکەتێک مەعکەرۆنی
- ٤٠٠ گرام گۆشت
- ٢٠٠ گرام قارچک
- ١/٤ـی پەرداخێک خامە
- دوو کوپ ئاو
- پارچەیەک تامی مریشک
- دوو کەوچکی چێشت کەرەوزی وردکراو
- یەک دەنک سیر
- دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
- پەنیری پیتزا بە پێی پێویست
- زەیت، خوێ، بیبەری کوتراو بە پێی پێویست
- دوو پیازی مامناوەند
- بیبەرێکی گەورە
شێوازی دروستکردن
- سەرەتا دەبێت پاکەتە مەعکەرۆنییەکە لەناو مەنجەڵێک ئاوی گەرمدا دابنێیت تاکوو نەرم دەبێتەوە. بەڵام پێویستە سەرەتا خامە و ئاو و تامی مریشکەکە پێکەوە تێکەڵ بکەیت و پاشان ئاوی تێ بکەیت و مەعکەرۆنییەکەی تێ دەکرێت تاکوو بەباشی نەرم دەبێتەوە.
- پیاز و سیرەکە ورد بکە و لە زەیتدا سووری بکەرەوە تاکوو ڕەنگەکەیان زەرد دەبێت، پاشان قارچک و بیبەرەکە بە ناسکی ورد بکە و لەگەڵیاندا سووری بکەرەوە.
- گۆشتەکە ورد بکە و بەباشی سووری بکەرەوە و پاشان تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە کە سوور کراونەتەوە.
- دواتر دۆشاوی تەماتە لە زەیتدا سوور بکەرەوە، پاشان خوێ و بیبەر بکە بەسەر کەرەستەکان و مەعکەرۆنییەکەدا. پاش سووربوونەوەی دۆشاوەکە تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە و تێکەڵی بکە.
- دوای ئەوەی پاستاکە نەرم بوویەوە دەریبهێنە و بیکە بە سوزگیدا، دەفرێکی گونجاو بهێنە و ژێرەکەی بە کەچەپ چەور بکە، پاشان بەشێک لە مەعکەرۆنییەکە لەسەری دابنێ و دواتر کەرەستەکانی تر دابنێ. دواتر پەنیرەکە بە پێی ئارەزوو بیکە بە سەریدا. پاشان کەرەوزەکەی بکە بە سەردا. بەمشێوەیە چین چین بەردەوامبە تاکوو کەرەستە و مەعکەرۆنییەکان تەواو دەبن. پاشان سەرەکەی بە پەنیری پیتزا دابپۆشە.
- دەفرەکە بکەرە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک تاکوو پەنیرەکە زەرد دەبێت و پاشان پێشکەش دەکرێت.
سەرچاوەکان
494 بینین