ناوهڕۆك
سەرەتا
ماینچە یەکێکە لە خواردنە بە تام و بەلەزەتەکان و ئامادەکردنی کاتی دەوێت، زیاتر بۆ میوانی و بۆنەی تایبەت و ژەمی نیوەڕوان لێدەنرێت.
کەرەستەکانی
- ڕانی ئاژەڵ
- ڕۆن
- خوێ
- سەلکێک پیازی وردکراو
- دوو دەنک سیری پاککراو
- دوو سەلک تەماتەی جنراو
- کەوچکێک بەھاراتی ئاڵەتی ڕەش و بیبەری سووری ھاڕاو و زەنجەفیل
ئامادەکردنەکەی
لەناو مەنجەڵێکدا کەوچکێک ڕۆنی تێبکە و ڕانەکانی تێدا سووربکەوەرەوە و دوای سووربوونەوەیان دەریانبھێنە. پیازە وردکراوەکە بخەرە ناو ئەو ڕۆنەی ڕانی ئاژەڵەکەت تێدا سوورکردووەتەوە دوای ئاڵبوونی پیازەکە سیرەکانی تێبکە، پاشان بەھاراتەکانی تێبکە لەگەڵ تەماتەکە. تەماتەکە نەرمبوو ڕانی ئاژەڵ و خوێی تێبکە و سەری مەنجەڵەکە دابپۆشە دوای پێنج خولەک ئاوی تێبکە تاکوو دەگاتە ئاستی گۆشتەکە.
بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەرئاگرێکی مامناوەند بێت دواتر بخرێتە ناو فڕنەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو فڕنەکەدا بێت، لە کۆتاییدا لەگەڵ برنج پێشکەش بکرێت.
سەرچاوەکان
1361 بینین