چۆنیەتی ئامادەکردنی سۆسی پانکەیک

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-06-15:45:00 - کۆدی بابەت: 13329
چۆنیەتی ئامادەکردنی سۆسی پانکەیک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دروستکردنی سۆسی پانکەیک (بە ئینگلیزی: How to make pancake sauce، بە عەرەبی: كيفية عمل صلصة بانكيك) سەرچاوەی پانکەیک دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکییەکان، کە سەرەتا ئامادەکرا و داهێنرا، دواتر گواسترایەوە بۆ هەموو چێشتخانەکانی جیهان. بە یەکێک لە شیرینییە بەتام و کەم کالۆریەکان دادەنرێت، بەو پێیەی یەک پارچە پانکەیک ٦٦ کالۆری تێدایە، کە ئامادەدەکرێت لە ژەمی بەیانی یاخود ئێوارە.

چۆنیەتی دروستکردنی سۆسی پانکەیک

پێکهاتەکانی 

  • سێ کەوچکی چێشت کەرەی تواوە 
  • دوو سپێنەی هێلکە. 
  • دوو زەردێنەی هێلکە. 
  • کوپێک و چارەکێک شیری شل. 
  • کەوچکێکی بچووک خوێ. 
  • کەوچک و نیوێک بەیکینگ پاودەر. 
  • سێ کەوچکی چێشت شەکر. 
  • کوپ و نیوێک ئاردی سپی. 

چۆنیەتی ئامادەکردن

  • سپێنەی هێلکەکە بخەرە ناو قاپێکەوە و بەباشی تێکی بدە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی یەکسان بەدەست بهێنیت. 
  • ئارد و شەکر و بیکینگ پاودەر و خوێیەکە بخەرە ناو قاپێکی ترەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، پاشان پێکهاتە وشکەکان بە لایەکدا بهێڵەرەوە. 
  • زەردێنەی هێلکە و شیری شل و کەرەی تواوە دەخەیتە ناو قاپێکی ترەوە و تێکەڵی دەکەیت پاشان پێکهاتە وشکەکان و سپێنەی هێلکەکەی تێدەکەیت و بەردەوام دەبیت لە تێکەڵکردن تا تێکەڵەیەکی شلت دەست دەکەوێت. 
  • تێکەڵەی پانکەیکەکە لەناو تاوەیەکدا دابنێ بەبێ ئەوەی ڕۆنێکی زۆری تێبکەیت، پاشان بە باشی لە هەردوو لادا بیگێڕەوە تاوەکو لە هەموو لاکانی قاوەیی دەبێت. 
  • پانکەیکەکان لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە و بیخە ناو قاپێکی پێشکەشکردن و بە سۆسی دارچین بیڕازێنەرەوە و بە گەرمی پێشکەشی بکە. 

سۆسی پانکەیکی دارچین 

پێکهاتەکانی 

  • دوو کەوچکی چێشت شەکری قاوەیی. 
  • دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە 
  • چارەکێک کوپ شەکری سپی. 
  • کەوچکێک ئاردی گەنمەشامی. 
  • کەوچکێک دارچینی وردکراو. 
  • کەوچکێک ڤانێلای شل. 
  • نیو کەوچک سۆدەی نان. 
  • نیو کەوچک خوێ.

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • کەرەکە دەخەیتە ناو تاوەیەکەوە لەسەر ئاگرەکە و بەباشی تێکی دەدەیت تاوەکو بەتەواوی دەتوێتەوە، پاشان شەکری قاوەیی یاخود شەکری سپی، خوێ تێدەکەین. 
  • سۆدەی نان و ڤانێلای شل دەخەینە ناو تێکەڵەکەوە و بەردەوام دەبین لە تێکەڵکردن تا پێکهاتەکان لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ دەبن، پاشان تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەربهێنین و دەیخەینە لایەک. 

پانکەیک بە سۆسی شوکولاتە 

پێکهاتەکانی پانکەیک بە سۆسی شوکولاتە 

  • کوپێک شیری شل. 
  • هێلکەیەک 
  • دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە. 
  • سێ چارەک کوپێک شەکر. 
  • سێ چارەک کوپێک کاکاو. 
  • کوپێک ئاردی سپی. 
  • نیو کەوچک خوێ. 
  • نیو کەوچک سۆدەی نان. 
  • چارەکێک کەوچک خوێ. 

پێکهاتەکانی سۆسی شوکولاتە 

  • چارەکێک کوپ شوکولاتەی تواوە. 
  • دوو کەوچکی چێشت کەرەی تواوە. 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • پێکهاتەکانی سۆسی شوکولاتە دەخەیتە سەر ئاگرەکە و باش تێکی دەدەیت تا سۆسەکە خەست دەبێتەوە پاشان لەسەر ئاگرەکە دەریدەهێنین و دەیخەینە لایەک. 
  • ئاردی و سۆدەی نان و کاکاو و شەکر و خوێ بخەرە ناو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، پاشان پێکهاتە وشکەکان بە لایەکدا بهێڵەرەوە. 
  • ڤانێلا و هێلکە و شیری شل و کەرەی تواوە دەخەیتە ناو قاپێکی ترەوە و بە باشی تێکەڵیان دەکەیت پاشان پێکهاتە وشکەکانی تێدەکەیت و بەردەوام دەبیت لە تێکەڵکردن تاوەکو تێکەڵەیەکی شلت دەستدەکەوێت. 
  • بەشێکی گەورە لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بخەرە ناو تاوەیەکەوە لەسەر ئاگرەکە و بیهێڵەرەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک  تا لە هەموو لایەکانی قاوەیی دەبێت پاشان پانکەیکەکان لەسەر ئاگرەکە دەربهێنە و بیخە ناو قاپێکی پێشکەشکردن. 
  • سۆسی شوکولاتە بەسەر پانکەیکەکاندا بڕێژە و بە گەرمی پێشکەشی بکە.


سەرچاوەکان



161 بینین