ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیک بەبێ هێلکە (بە ئینگلیزی: how to make pancake without egg، بە عەرەبی: کیفية صنع بانكيك بدون بيض)، پانکەیکی بێ هێلکە کاتی ئامادەکاری دە خولەکە بۆ دروستکردنی ٨ پارچە پانکەیک.
پێکهاتەکان
- کوپ و چارەکێک ئارد.
- ١کەوچک شەکر.
- چارەکێک کەوچک خوێ
- کوپێک شیری بێ چەوری
- دوو کەوچکی چێشت لە هەریەکەیان: زەیتی ڕووەکی و ئاو.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- ئارد و شەکر و بیکینگ پاودەر و خوێ لە قاپێکی مامناوەند تێکەڵ بکە پاشان شیر و ڕۆن و ئاوەکە بە باشی تێکەڵ بکە و بیخە ناو قاپێکی مامناوەندەوە.
- تاوەیەکی نەلکاو لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ بەرز دابنێ، کەمێک سپرای چێشت لێنان لەسەری بپرژێنە، پاشان چارەکێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە.
- لەسەر ئاگرەکە بەجێی بهێڵە تا بڵقەکانی دەست دەکەن بە دروستبوون و لێوارەکانی دەست دەکەن بە وشکبوونەوە، پاشان بیگێڕەوە بۆ ئەودیو تا کەمێک قاوەیی دەبێت.
پانکەیکی ئاردی گەنمەشامی بەبێ هێلکە
پێکهاتەکانی ئەم پانکەیە بریتییە لە:
- کوپێک ئارد
- نیو کوپ شیری پۆدرە.
- سێ کەوچکی چێشت شەکری سپی.
- دوو کەوچکی چێشت لە هەریەکەیان: زەیتی ڕووەکی و ئاردی گەنمەشامی
- دوو کەوچک بەیکینگ پاودەر.
- کەوچکێک سۆدەی نان.
- نیو کەوچک خوێ.
- یەک کوپ و نیو ئاو.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- ئاردەکە لەگەڵ خوێ و پاودەر و سۆدەی نان و شەکر و شیری تۆزکراو تێکەڵ بکە لەناو قاپێکی گەورەدا و تێکەڵیان بکە تا تەواوکەری پانکەیک دروست دەبێت.
- دوو کوپ لە گیراوەکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە، دوو کەوچکی چێشت ڕۆنی لەگەڵ بخەرە ناو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، لەگەڵ زیادکردنی ئاو بەپێی پێویست.
- ڕۆنەکە بخەرە ناو تاوەیەکی نەلکاوەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ بەرز، پاشان کەوچکێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە ناوی تا بڵق دروست دەبێت و لێوارەکانی وشک دەبنەوە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار خولەک. بیگێڕەوە بۆ لایەکەی دیکە و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک بەجێی بهێڵە.
پانکەیکی ڕووەکی
پێکهاتەکانی پانکەیکی ڕووەکی بریتییە لە:
- کوپێک ئارد
- کەوچکێک بەیکینگ پاودەر
- دوو کەوچکی چێشت شەکر.
- دوو کەوچک زەیتی گوێزی هیندی تواوە.
- کوپێک شیری بادەم، یان هەر شیرێکی سەوزەوات.
- نیو کەوچک خوێ.
- کەوچکێک زەیتی ڕووەکی - بۆ سوورکردنەوە.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پێکهاتە وشکەکان لە قاپێکی قووڵدا تێکەڵ بکە، و پێکهاتە شلەکان لە قاپێکی تردا تێکەڵ بکە.
- پێکهاتە شلەکان بخەرە ناو پێکهاتە وشکەکانەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی یەکسان و شل بەدەست بهێنیت و بۆ ماوەی دە خولەک بیهێڵەرەوە.
- تاوەیەکی نەلکاو لەسەر ئاگرێکی مامناوەند گەرم بکە، بە کەمێک ڕۆن چەوری بکە، بڕێکی گونجاو هەویرەکە بخەرە ناو تاوەکەوە و بیبرژێنە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک، پاشان بیگێڕەوە و دیوەکەی دیکە قاوەیی بکە، هەنگاوەکە دووبارە بکەرەوە.
- پانکەیکەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، هەروەها بۆ ماوەی چەند مانگێک لەناو بەفرگردا هەڵبگرن، و لەکاتی پێویستدا گەرم بکرێنەوە و دەتوانرێت مۆز یاخود شلیک و هەنگوین بڕازێنرێتەوە.
پانکەیکی شوکولاتە بەبێ هێلکە
پێکهاتەکانی پانکەیکی شوکولاتە بەبێ هێلکە بریتییە لە:
- کوپێک و سێیەکی ئارد
- سێ کوپ کاکاو
- شەش کەوچکی چێشت شەکری پاودەر.
- کەوچک و نیوێک بەیکینگ پاودەر.
- سێ چارەک کەوچکێک خوێ.
- چارەک کەوچکێک سۆدەی نان.
- سێ کەوچکی چێشت کەرەی تواوە.
- کوپێک و سێ چارەک شیر.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- ئارد و خوێ و پاودەر و بەیکینگ پاودەر و شەکری پاودەر و پاودەری کاکاوەکە تێکەڵبکە
- شیرەکە لەگەڵ کەرەی تواوەدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بخەرە ناو تێکەڵەی پێکهاتە وشکەکان و بەردەوام بە لە تێکەڵکردن تاوەکو تێکەڵەیەک بەدەست دێت.
- تاوەکە گەرم بکە و کەمێک لە تێکەڵەکە بڕێژە ناو تاوە گەرمەکە و بەجێی بهێڵە تا قاوەیی دەبێت و بڵقەکان دەردەکەون، پاشان بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بیگێڕەوە بۆ لایەکەی دیکە.
- پانکەیکەکان بخەرە ناو قاپێکی پێشکەشکردن و بە میوە و کرێمی تازە و شوکولاتەی نۆتێلا بیڕازێنەوە و پێشکەشی بکە.
پانکەیکی دارچینی بەبێ هێلکە
کاتی ئامادەکاری پانزە خولەکە بۆ شەش پارچە پێکهاتەکانی بریتییە لە:
- دوو کەوچک بەیکینگ پاودەر.
- کوپێک ئارد
- چارەکێک کەوچک خوێ.
- کەوچکێک شەکر
- کەوچکێک زەیتی ڕووەکی.
- چارەکێک کەوچک دارچینی وردکراو.
- دوو کەوچکی چێشت کەرە.
- کوپێک شیری کەم چەوری %٢.
- کەوچکێک ڤانێلا.
چۆنیەتی ئامادەکردن
- پێکهاتە وشکەکان پێکەوە تێکەڵ بکە.
- شیر و ڕۆن و ئاو و ڤانێلا پێکەوە تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بخەرە ناو پێکهاتە وشکەکانەوە لەناو قاپێکی قووڵی تێکەڵکردندا تێکەڵیان بکە تا تێکەڵەیەکی شلەت دەستدەکەوێت و بۆ چەند خولەکێک بەجێی بهێڵە.
- کەرە لە تاوەیەکی فراواندا لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بتوێنەوە، پاشان کەرەی گەرمەکە بڕێژە سەر تێکەڵەی پانکەیکەکە و بە باشی تێکی بدە.
- جارێکی تر تاوەکە بخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و بەجێی بهێڵە تا گەرم دەبێت، پاشان بەشێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە سەر تاوە گەرمەکە، پاشان بیگێڕەوە بۆ لاکەی دیکە کاتێک بڵقەکان دەرکەوت.
262 بینین